بۆ سێ مووچە نەدراوەكەی هەرێم، عێراق بڕیاریدا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە دواداچوونمان بۆ سێ مووچەی نەدراوی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانی هەرێم كردووە كە بەپێی وەڵامی نووسینگەی سەرۆك وەزیران، عێراق دانەوەی ئەو سێ مووچەیە بە ئەركی خۆی نازانێت.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەدواداچوونمان بۆ سێ مووچە نەدراوەكەی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانی هەرێم كردووە و نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وەڵامی داواكاریی مووچەی نەدراوی سێ مانگی ساڵی 2023 ی مووچەخۆرانی هەرێم دەڵێت، “ئێمە پابەندین بە كاركردن بە یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵی”.

دەشڵێت، “لە 25ی شوباتی ئەمساڵ لەگەڵ 25 پەرلەمانتاری دیكە داوای ئەو سێ مووچە نەدراوەمان لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد، بەپێی وەڵامەكەی نووسینگەی سەرۆك وەزیران، عێراق دانەوەی ئەو سێ مووچەیە بە ئەركی خۆی نازانێت”.

بابەتی پێشتر

کونسوڵی چین لە هەرێم لێکۆڵینەوە لەو بەرهەمانەی وڵاتەکەی دەکات کە کوالێتییان نزمە

بابەتی دواتر

لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ بڕیار دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share