لەتیف نێروەیی: دواخستنی هەڵبژاردن لە دەستی کۆمسیۆندایە نەک لایەنە سیاسییەکا

بەرپرسێكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، دواخستنی هەڵبژاردن لە دەستی کۆمسیۆنی عێراقدایە نەک حزب و لایەنە سیاسییەکان.

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دواخستنی هەڵبژاردن لە دەستی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكاندایە نەک حزب و لایەنە سیاسییەکان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان واژووی لەسەر وادەی ئەنجامدانی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمسیۆن لەگەڵ ئەوەدایە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت و، ئێمەش رێز لەو بڕیارە دەگرین و ئامادەین بۆ هەڵبژاردن.

لەتیف نێروەیی وتیشی، “بەهەڵبژاردن جارێکی دیکە دامەزراوەکان دەکەونەوە کار و بە حکومەتیکی نوێوە دەتوانین رووبکەینە بەغداد و کێشەکانمان چارەسەربکەین”.

پەیوەست بە پۆستی پارێزگاری کەرکوک-یش بەرپرسەكەی یەكێتی ئاماژەی بەوەکرد، پۆستی پارێزگاری کەرکوک پشکی کوردە و سوورین لەسەر ئەوەی بۆ کورد بێت، لەسەر ئەو پۆستە هەنگاوی باش نراوە.

بابەتی پێشتر

چیرۆکی رەیان لە میسر دووبارە بووەوە

بابەتی دواتر

لەبارەی مووچەی هەرێمەوە دادگای باڵای فیدڕاڵی داوای پەرلەمانتارێکی رەتکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share