بەغداد مووچەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم دەنێرێت

كێشەی مووچەی بەشێك لە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی هەرێم روو لە چارەسەرە و بەپێی زانیارییەكان رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی شوبات-یان دراوە.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا گرفتی تایبەت بە مووچەی بەشێك لە هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی هەرێم، كە پێشتر بەهۆی نەناردنی ناویانەوە بۆ بەغداد سەریهەڵدا، چارەسەركراوە و بەغداد رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ناردنی.

بڕیاریشە بەم نزیكانە پارەی پێویست تایبەت بە مووچەی ئەو هێزانە رەوانەی هەرێم بكرێت.

پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق زیاتر لە 600 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی شوبات رەوانەی هەرێم كرد، بە ناردنی بڕە پارەی تایبەت بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان، دابینكردنی مانگانەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر دەبێت.

دوێنێش خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەكانمان هیچ گرفتێك بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نییە و ئەگەر رێكارەكان تەواوبكرێن حكومەتی عێراق پێش جەژن مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.

وتیشی، “پێویستە حكومەتی هەرێم هەماهەنگ بێت لەگەڵ رێكارەكانی حكومەتی عێراق تا مانگانە هاوشێوەی ناوچەكانی دیكە مووچەی مووچەخۆران رەوانەبكرێت”.

بابەتی پێشتر

نرخی ئەمڕۆی دۆلار بەرامبەر بە دیناریی عێراقی چەندە؟

بابەتی دواتر

راپۆرتێک: تێکڕای مووچەی هەر مووچەخۆرێکی عێراق 583 دۆلارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی پێنجوێن: ئەو ناوچانەی تورکیا بۆردومانی کردوون جگە لە دانیشتووانی خۆمان کەسی دیکەی تێدانییە

قائیمقامی پێنجوێن لەبارەی بۆردومانەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی فڕۆکەکانی تورکیا لە سنووری قەزاکەیان ڕایگەیاند، هیچ کەسێک جگە لە دانیشتووانی قەزاکەمان…
Total
0
Share