وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، وەفدێكی هەرێم بۆ چارەسەركردنی پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان بەرەو شاری بەغداد بەڕێكەوتن.
وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێكیدا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئێوارەی رۆژی سێشەممە وەفدێكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم بەرەو شاری بەغداد بەڕێكەوتم كە ئامانج لە سەردانەكە گفتوگۆكردنە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە حكومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەركردنی پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەكانی هەرێمی كوردستان.