خالید شوانی: رێكارەكان تەواوبكرێن عێراق پێش جەژن مووچە بۆ هەرێم دەنێرێت

وەزیری دادی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بەدواداچوونەكانمان هیچ گرفتێك لە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نییە و حكومەتی عێراق پابەندە بە ناردنی و دەشڵێت، “وردبینی لە لیستی مووچەخۆران بە كۆتابهێندرێت بەر لە جەژن مووچەی مانگی سێ دەنێردرێت”.

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەكانمان هیچ گرفتێك بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نییە و ئەگەر رێكارەكان تەواوبكرێن حكومەتی عێراق پێش جەژن مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.

وتیشی، “پێویستە حكومەتی هەرێم هەماهەنگ بێت لەگەڵ رێكارەكانی حكومەتی عێراق تا مانگانە هاوشێوەی ناوچەكانی دیكە مووچەی مووچەخۆران رەوانەبكرێت و لە هەمانكاتدا بەرپرسانی حكومەتی عێراق جەختیان كردووەتەوەكە كە مووچە تێكەڵ بە پرسە سیاسییەكان ناكرێت و مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەدەكرێت”.

بابەتی پێشتر

سەرۆك كۆمار لەگەڵ ژمارەیەك سەرۆكی فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنی نوێنەراندا كۆبووەوە

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماتەمینی لە عێراق راگەیەندرا

لەسەر بڕیاری محەمەد شیاع سودانی بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ماتەمینی گشتی لە عێراق راگەیەندرا. بەپێی…
Total
0
Share