وەزارەتی پێشمەرگە: مووچەی لیواكانی پیادە دابەشدەكرێت

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی ئازاری لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی هاوكاریی هێزەكانی هاوپەیمان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەكان(ژمێریاریی سەربازی) رێكارە دارایی و ژمێریارییەكانی ئەنجامداوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بانكەكان ئاگاداركراونەتەوە رۆژی یەكشەممە 7ی نیسان 2024، مووچەی مانگی3ی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توانا محەمەد: مانگی داهاتوو شەقامی سەرەکیی پرۆژەی تۆفیق وەهبی دەکرێتەوە

ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی رایدەگەیەنێت، “مانگی داهاتوو شەقامی سەرەکیی پرۆژەکە دەکرێتەوە”. توانا محەمەد، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەی…
Total
0
Share