دەستەی دەستپاکیی عێراق بۆ شایەتیدان بانگێشتی وەزیری پێشووی دارایی دەکات

دەستەی دەستپاکیی عێراق بانگهێشتی عەلی عەلاوی وەزیری پێشووی دارایی عێراقی کردووە بەمەبەستی شایەتیدان لەبارەی کۆکردنەوەی سامانی بەرپرسانی وڵات لە سامانی گشتیی.

لە نوسراوێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە لە دەستەی دەستپاکییەوە ئاڕاستەی وەزارەتیی دارایی عێراق کراوە، داوای لێدەکات وەزیری پێشووی وەزارەتەکە ئاگاداربکرێتەوە بەمەبەستی چوونی بۆ دەستەکە و وەرگرتنی قسەکانی و شایەتیدان لەسەر ئەو قسەیەی بۆ یەکێک لە کەناڵەکانی راگەیاندنی کردووە کە وتویەتی 30 کەسایەتی سیاسیی بازرگان یاخود بازرگانی سیاسی هەن لە عێراقدا سامانەکەیان زیاتر لە یەک ملیار دۆلارە.

دەستەی دەستپاکیی عێراق دەیەوێت روونکردنەوەی لەبارەی ئەو کەسانەوە دەستبکەوێت لەگەڵ ناوی ئەو کەسایەتیانە و ئەو بانکانەی پارەکانیان تێدا هەڵگرتووە یان موڵک و ماڵەکانیان و هەر زانیارییەک کە لەبارەی ئەو کەسانەوە هەیەتی.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، عەلی عەلاوی وەزیری پێشووی دارایی عێراق رۆژی دووشەممە لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا دەرکەوت و قسەی کرد و ئاماژەی بە 30 کەس کرد کە سامانەکانیان زیاتر لە یەک ملیار دۆلارە و وتیشی، “سەرچاوەی گەورە دەوڵەمەندەکان لە عێراق دەوڵەتە، کە بەشێکی داهاتەکان دابەش دەکرێن و بەشێکی دەدزرێت.

 

بابەتی پێشتر

پارتی سۆسیال دیموكرات كۆنگرە دەبەستێت

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەك هۆشداری دەدات.. قەتیسبوونی گەرما دەبێتەهۆی زیادبوونی نرخی خۆراك

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە سەروو 155 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت. لە…
Total
0
Share