بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق، قەرزی دەستپێشخەریی لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە راگەیەندراوە، ئامانجی دروستکردنی ژینگەیەکی کاریگەرە بۆ وەبەرهێنان لە لێهاتوویی و سوود و بەهرەی گەنجان.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەل بۆ کارخوازان دەڕەخسێنێت و ئامادەیان دەکات بۆ بازاڕی کار، بۆ ئەوەی کاریگەرییەکی ئەرێنی بەرچاو لەسەر کۆمەڵگەی ناوخۆیی دروستبکات.
ئەوەی جێگەی سەرنجە، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەر بڵاوکراوەیەکی وەزارەتی دارایی عێراقدا، کاتێک تەماشای بەشی کۆمێنت دەکەیت، بەشێک لە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەبینیت کە داوای جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دەکەن تایبەت بە وەرگرتنی مووچەکانیان لە رێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانەوە.