ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی زمانی ئاماژەیە

23ی ئەیلول بە رۆژی جیهانیی زمانی ئاماژە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەستنیشانکراوە.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، رۆژی جیهانیی زمانی ئاماژە دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ پشتگیریکردن و پاراستنی ناسنامەی زمانەوانی و فرەچەشنیی کەلتووریی هەموو نابیست و ناگۆکان و بەکارهێنەرانی دیکەی زمانەکە.

لەمڕۆژەدا جیهان جارێکی دیکە تیشک دەخاتە سەر ئەو یەکێتییەی کە زمانی ئاماژە دروستیکردووە، کۆمەڵگەی نابیست و ناگۆ، حکومەتەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پێکەوە کار بۆ پەروەردەکردن و پێشخستن و ناسینی زمانی ئاماژە دەکەن.

بەگوێرەی ئامارەکانی فیدراسیۆنی جیهانی لە جیهاندا 70 ملیۆن کەسی نابیست و ناگۆ هەن، 80%یان لە وڵاتانی تازەپێگەیشتوودا دەژین.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share