ئێسكە بەبەردبووە دۆزراوەكە گەڕێندرایەوە بۆ مۆزەخانەی گەرمیان

ئەو ئێسكە بەبەردبووەی چەند رۆژی رابردوو لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دۆزرایەوە گەڕێندرایەوە بۆ مۆزەخانەی گەرمیان و لە ئاییندەیەكی نزیكدا لە مۆزەخانەكە نمایشدەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و كەلەپووری گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە كە لیژنەیەكیان سەردانی زانكۆ سلێمانیان كردووە، بۆ گفتوگۆكردن و لێكتێگەیشتن، لەبارەی ئەو ئێسكە بەبەردبووەی چەند رۆژێك لەمەوبەر، لە ناحیەی رزگاری سنووری ئیدارەی گەرمیان دۆزرایەوە و براوەتە زانكۆی سلێمانی.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئێسكە بە بەردبووەكە لە زانكۆی سلێمانی پارێزراو بوو و ھاوكاریان كردین بۆ گەڕاندنەوەی بۆ مۆزەخانەی گەرمیان، بەڵام ئێسكەكە پێوستی بە چاككردنەوەی پارچەكانی ھەیە و دوای چاككردنەوە و بەھێزكردنی پارچەكانی شوێنێك بۆ نمایشكردنی دابیندەكرێت لەناو مۆزەخانەی گەرمیان بۆ ئەوەی ھاوڵاتییان و گەشتیاران لە نزیكەوە بیبینن .

بابەتی پێشتر

دوا هەڵوێستی یەكێتی راگەیەندرا

بابەتی دواتر

ترەمپ لە 1ی نیساندا لایەنگرانی سەرسامکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share