شەقامێکی سەرەکیی سلێمانی بەربەستدەکرێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەی شەقامەکانی سلێمانی خێراترکراوە و سبەی شەقامێکی سەرەکیی شاری سلێمانی بۆ ئەو مەبەستە بەربەستدەکرێت.

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، سبەی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 1ـی ئایاری 2026، دەستدەکرێت بە کاری قیرتاوکردن لە مەودای نێوان (گوندی ئەڵمانی بۆ مەکتەبی سیاسی) لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود.

شارەوانیی سلێمانی ڕاشیگەیاند، سبەینێ لە کاتژمێر 8:00ـی شەوەوە شەقامی ئاماژەپێکراو بە تەواوی بەربەستدەکرێت بەمەبەستی ڕەشکردنەوە، پاککردنەوەی شەقامەکە و ئامادەسازیی بۆ کاری قیرتاوکردن، تا بە کەمترین ماوە شەقامەکە ئامادە بکرێتەوە بۆ هاتووچۆکردن.

داوا لە شۆفێرانیش دەکات بۆ دوورکەوتنەوە لە دروستبوونی جەنجاڵی، ڕێگاکانی دەوروبەر وەک جێگرەوە بەکاربهێنن تا ئەو کاتەی تیمەکانیان کارەکانیان کۆتایی پێدەهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردە: پاش دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێریی سۆپا لە ناوەندەکانی خوێندن ناهێڵین

وەزیری پەروەردەی هەرێم، رایگەیاند، پاش دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێریی سۆپا لە ناوەندەکانی خوێندن ناهێڵین. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی…
Total
0
Share