یەكێتی: لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنداین لەكاتی خۆیدا

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی رایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانداین و نامانەوێت دوابخرێت.

رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنەکانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە لەو وادەیەی لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دیاریکراوە و، لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە بریاری لەسەردراوە و ئیمزاکراوە کە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024ە.

وتیشی، “بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی وادەی هەڵبژاردنەکان نین و، پێمانخۆشە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا بکەن”.

بابەتی پێشتر

چی روودەدات گەر رێگری لە پژمە بکەیت؟

بابەتی دواتر

شۆفێرێک سزای سێ رۆژ کاری ژینگەپارێزیی بەسەردا سەپێندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share