وەزارەتی کارەبا: کارەبا دەبڕێت

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی چاککردنەوە لە تۆڕی کارەبا، لە چەند مانگی داهاتوودا دەکرێت بەشێک لە هاوڵاتییان بۆ ماوەیەکی کاتی، کارەبایان بپچڕێت.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەک بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆژەی رووناکی، کاری چاککردنەوەی پێویست بە بەردەوامی ئەنجامدەدرێت بۆ تۆڕی کارەبا کە سوودی دەبێت لە باشترکردنی خزمەتگوزاریی کارەبای نیشتمانی؛ لەکاتی ئەنجامدانی کارەکانی سازدانی تۆڕی کارەبا لەلایەن تیمەکانی چاککردنەوە، دەکرێت بۆ ماوەیەکی کاتی کارەبا بپچڕێت.

هاوڵاتییانیش دڵنیادەکاتەوە، کە لەکاتی هەر پچڕانێکی کارەبا، هەموو خزمەتگوزاری و ژێرخانە سەرەکییەکان بەردەوامدەبن لە کارکردن و تیمەکان کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی کارەبا بەزووترین کات. بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکات، پشوودرێژبن لەکاتی ئەنجامدانی پرۆسەی سازدانەوەی تۆڕەکانی کارەبا.

ئاماژە بەوەشدەکات، لەکاتی روودانی هەر پچڕانێکی پلانبۆداڕێژراو، وەزارەتی کارەبا پێشوەختە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە؛ بۆیە هانی هاوڵاتییان دەدات، کە خۆیان تۆماربکەن لە پڕۆژەی رووناکی، بۆ ئەوەی کورتەنامەی ئاگادارییان پێبگات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share