گۆڕان: ئێستا لە هەمووكات زیاتر پێویستمان بە پڕۆژە و بەرنامە سیاسییەكانی نەوشیروان مستەفایە

بزوتنەوەی گۆڕان لە ساڵیادی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر لەکاتی خۆیدا لەجیاتی ڕەتکردنەوە، پڕۆژە و بەرنامە سیاسیەکانی کاک نەوشیروان جێبەجێ بکرایە، ئێستا شێوازی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان بەم لاوازییە و بەمشێوەیە نەدەبوو.

گۆڕان لە ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری پێشووی بزوتنەوەكە پەیامێكی بڵاوكردوە و دەڵێت، “دوایی پێنج ساڵ لە کۆچی دوایی، یار و نەیاری ئەم سەرکردە مەزنە ددان بەو ڕاستیەدا دەنێن ئەگەر لەکاتی خۆیدا لەجیاتی ڕەتکردنەوە، پڕۆژە و بەرنامە سیاسیەکانی کاک نەوشیروان جێبەجێ بکرایە، ئێستا شێوازی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان بەم لاوازییە و بەمشێوەیە نەدەکەوتە بەر مەترسی و ئاڵنگاری دژوار، بەڵکو هەرێمێکی سەقامگیرتر و بەھێزتر و پتەومان ئەبوو”.

بۆیە، گۆڕان دەڵێت، “لەم یادەدا بانگەواز بۆ ئاشتەوایی گشتی و دانیشتنی لایەنە کوردییەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ دەکەین، بۆ گەیشتن بە کۆڕایی سیاسیی و دانانی ستراتیجێکی نیشتیمانی بە ئامانجی چارەسەرکردنی قەیران سیاسیەکان و دروستکردنەوەی متمانەی سیاسیی لەنێوان ھاوڵاتیان و دامەزراوەکانی حوکمڕانی”.

گۆڕان پێشیوایە، “ئەگەر دەمانەوێ ھەرێمێكی پارێزراو و سەقامگیرمان ھەبێ کە بەرگەی مەترسی و ھەڕەشەکان بگرێت، پێویستە نەخشەڕێگای سیاسیی کاک نەوشیروان جێبەجێ بکرێت، بەتایبەتی لە یەکخستنەوە ئیدارەکان، بە نیشتیمانیکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ، دوورخستنەوەی دەستی حیزب لە بازاڕ و کەرتی تایبەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای شارستانی، گوێگرتن لە داخوازییەکانی خەڵک و دابینکردنی مووچە و خزمەگوزارییە سەرەتاییەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی ئێمە پاراستنی هاوسەنگی و بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردە لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، موسەنا سامەڕائی،…
Total
0
Share