“بەهۆی دانانی كامێرای پۆینت تو پۆینتەوە 50%ی رووداوە سەختەكان كەمبوونەتەوە”

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، “بەهۆی دانانی كامێرای پۆینت تو پۆینت لە شەش مانگی ساڵی رابردوودا 50%ی رووداوە سەختەكان لە هەولێر كەمبوونەتەوە.

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دانانی كامێرای پۆینت تو پۆینت بۆ سەلامەتیی گیانی هاوڵاتییانە و ئامانج لێی پابەندبوونی شۆفێرانە بە رێنماییەكانی هاتوچۆوە.

راشیگەیاند، بەپێی ئەو پلانەی دانراوە لە بەشێكی زۆری رێگاكانی دەرەوەی شار كامێرای پۆینت تو پۆینت دادەنرێت و جگەلەوەش بەهۆی دانانی كامێرای پۆینت تو پۆینت لە شەش مانگی ساڵی رابردوودا 50%ی رووداوە سەختەكان لە هەولێر كەمبوونەتەوە.

بابەتی پێشتر

لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە دڵنیایی دەدرێت

بابەتی دواتر

لەبارەی دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان روونكردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share