بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ڕونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکاتەوە کە ئەمڕۆ کۆتا وادە بووە بۆ وەرگرتنی تەندەر و تەنها ئەو کۆمپانیایانە مافی گواستنەوەی هاوڵاتیانیان هەیە کە ڕێکارەکانیان تەواو کردووە.

بەڕێوبەرایەتییەکە لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە، ” دوای ئاگادارکردنەوەی سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج وعومرە و درێژ کردنەوەی ماوەی پێشکەش کردن  بۆ وەرگرتنی تەندەر و رێنمایەکانی ( گەشتی عومرە)ی  وەرزی ئەمساڵ 2021 ، ئەمرۆ دووشەممە وادەی دیاریکراو کۆتایی ھات و  دابەشکردنی تەندەرو رێنمایەکان  لە ئەمڕۆوە کاتژمێر 12ی پاش نیوەرۆ وەستێنراوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە “ئەو کۆمپانیانەی کە تەندەر و ڕێنمایەکانیان وەرگرتووە و مامەڵەکانیان تەواو کردووە ،تەنھا ئەوان مافی گەشت کردن و گواستنەوەی عومرەکارانیان ھەیە لەھەرێمی کوردستان ، بەپێچەوانەوە ھەرکۆمپانیایەک بەدەر لەرێنمایەکان سەرپێچی بکات ڕووبەروی یاسای دەکرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆڵا شەهید سیروان: نزیکەی 100 واژوومان بۆ بڵاوکردنەوەی یاساکان بە زمانی کوردی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران کرد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، نزیکەی 100 واژوومان بۆ بڵاوکردنەوەی یاساکان بە زمانی کوردی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران کرد.…
Total
0
Share