لەبارەی دابەشكردنی مووچە لە سبەینێدا بڕیاردرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە یەكێك لە بانكەكانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، سبەینێ كە پشووی رەسمییە لە سەرجەم دەزگا و دامەزراوەكاندا ، بانك و گەنجینەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆران كراوە دەبن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو بانكەی پەیوەستن بە دابەشكردنی مووچەوە سبەی دەوامدەكەن و مووچەی مووچەخۆران دابەشدەكەن.
جێی ئاماژە بۆ كردنە، ئەمڕۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، سبەی دووشەممە بەبۆنەی جەژنی ئەكیتۆ لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی رەسمییە.

بەپێی ئەو لیستەی پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردبووەوە، سبەی دووشەممە مووچەی وەزارەتەكانی بارزگانی، سامانە سروشتییەكان، گواستنەوە و گەیاندن، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و رۆشنبیری و لاوان دابەشدەكرێت.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی حکومەتی عێراق: بەنزین بە کوالێتیی بەرزتر و بە نرخی قبووڵکراو دابیندەکەین

بابەتی دواتر

کارەبای سەیدسادق: بەهۆی سەرپێچییەوە کارەبای 50 دوکان و شوێنی بازرگانییمان بڕی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share