کارەبای سەیدسادق: بەهۆی سەرپێچییەوە کارەبای 50 دوکان و شوێنی بازرگانییمان بڕی

بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سەیدسادق، رایدەگەیەنێت، بەهۆی سەرپێچییەوە کارەبای 50 دوکان و شوێنی بازرگانییمان بڕی.

ئاسۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سەیدسادق رایگەیاند” ئەمڕۆ یەکشەممە تیمەکانی چاکسازی دووی سەیدسادق  و تیمی زیادەڕۆی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سەیدسادق لە سنووری گوندی کانی پانکە، کارەبای 50 دوکان و شوێنی بازرگانییان بڕی.

لەبارەی هۆکاری بڕینی کارەبای ئەو شوێنانەوە، ئاسۆ ئەحمەد، دەڵێت، بەهۆی ئەوەی بە زیادەڕەویی لەژێر هێڵەکانی کارەبا، دوکان و کەپریان دروستکردبوو، هەروەها هەندێک دوکانیش بە نایاسایی و سەرپێچی کارەبایان راکێشابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جڤاتى نیشتمانیی گۆڕان ده‌سته‌یه‌كى ڕاگوزه‌ر بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت ‏

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ جڤاتى نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌سته‌یه‌كى ڕاگوزه‌ریی حه‌وت بۆ نۆ ‏كه‌سی بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ هه‌ڵبژێرێت.‏ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌…
Total
0
Share