بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ رۆژانی جەژن دیاریکرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان دەگۆڕێت و بۆ رۆژانی جەژن 24 کاتژمێری دەبێت، “واتە هەر کاتێک کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە، دەبێت مۆلیدەکان کارەبا بدەن.”

ئەمڕۆ یەكشەممە بەرنامەی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی نیسان دیاریكرا و لە ئەمڕۆوە تا یەكەم رۆژی جەژن رۆژانە لە كاتژمێر (1:00)ى پاشنیوەڕۆ تا (5:00)ى به‌ره‌به‌یان كارده‌كه‌ن.

هاوکات، بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکان بۆ رۆژانی جەژن 24 كاتژمێری دەبێت و هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویسته‌ كارەبا به‌ هاوڵاتییان بدەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای جەژن تاكۆتایی مانگی نیسان رۆژانە لە كاتژمێر (12:00)ى پاشنیوەڕۆ تا (1:00)ی شەو كار دەكەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر 6:30 تا 8:00 ى بەیانى کاردەکەن، بەڵام رۆژانی هەینی و شەممان بەیانیان كارناكەن لە بری ئەوە كاتژمێر (11:00)ی پێشنیوەڕۆ كاردەكەن.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بابەتی دواتر

سبەی لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی رەسمییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ پێشخراوه‌كه‌ى نه‌كرد

بڕیاربوو ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى خۆی پێشبخات و له‌باره‌ى ده‌رماڵه‌ى خوێندكارانه‌وه‌ گفتوگۆبكات، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌ى بۆ…
Total
0
Share