ئاسایشی چەمچەماڵ: تەقەكەرەكەمان دەستگیركردووە

پاش ئەوەی بەهۆی دەستڕێژی گولەوە لە چەمچەماڵ كەسێك كوژرا، ئاسایشی شارەكە ئاشكرایدەكات، پاش كەمتر لە یەك كاتژمێر بەسەر ڕوداوەكەدا “تەقەكەر”ەكەیان دەستگیركردووە.

ئەمشەو 11ی كانونی دووەم، سەرچاوەیەک لە ئاسایشی چەمچەماڵەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو تۆمەتبارەی ئێوارەی ئەمڕۆ بە دەستڕێژی گولە کەسێکی کوشت و کەسێکی دیکەشی بریندارکرد، پاش کەمتر لە کاتژمێرێک لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە لە ناحیەی شۆڕش دەستگیرکرا”.

پێشتر لای خۆیەوە، نەقیب- سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “سێ كەس پێكەوەبوون، ئۆتۆمبیلێكی جۆری نیسان پاترۆڵ بەلایاندا تێپەڕیوە و شۆفێرەكە تەقەی لێكردوون، بەهۆیەوە كەسێكیان كوژراوە و دووانەكەی تر برینداربوون.”

وتیشی، “شۆفێرەكە كێشەی لەگەڵ كوژراوەكەدا هەبووە، بەڵام بەهۆی تەقەكردنییەوە دوو كەسەكەی تریش برینداربوون.”

“هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەڵگەی تاوان، گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوەكە و لێكۆڵینەوەیان لەبارەیەوە دەستپێكردووە.” وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەی بە ئێستا ڕاگەیاند.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تێیدا…
Total
0
Share