خالید شوانی: لایەنەکانی کەرکوک لە رێککەوتن نزیکبوونەتەوە

خالید شوانی رایگەیاند، لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک لەسەر وەرەقەیەکی سیاسی بە رێژەی 75% رێککەوتوون ئەوەی ماوەتەوە ناکۆکی قووڵ نییە.

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، یەکلاکردنەوەی دۆسیەی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک و ئیدارەی شارەکە دوور نییە، لایەنە سیاسیەکان لەسەر وەرەقەیەکی سیاسیی بە رێژەی %75 رێککەوتوون، ئەوەی ماوەتەوە کێشەی وردن و قووڵ نین.

ئاشکراشیکرد، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێیوایە ئەو کەسەی دەبێتە پارێزگاری کەرکوک دەبێت رەزامەندیی گشت پێکهاتەکانی لەسەربێت، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ بەغداد هەبێت.

هاوکات ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە کاندید بوونی دەکەن بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک و باسیلەوەکرد، سەرقاڵە بە جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەتەوە لە وەزارەتی داد و هەواڵی کاندیدبوونی دوورە لە راستییەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ ساڵیادی كۆڕەوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ بە دەنگدان شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا یەکلادەکرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: نەوتی هەرێم دەدرێتە پاڵاوگەكانی عێراق هەنگاوێكی ئەرێنییە و گرفت بۆ ناردنی مووچە دروستنابێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رادەستكردنی 150 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێم بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەكانی…
Total
0
Share