بەیانيی ئەمڕۆ لەکاتی کارکردن لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون دوو کرێکار کەوتنەخوارەوە و گیانیان لەدەستدا.
سامان نادر لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکی کەوتنەخوارەوەی دوو کرێکار لە بینایەکی ناو پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون دەستبەجێ گەیشتینە شوێنی رووداوەکە و بۆمان دەرکەوت دوو کرێکارن و گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کرێکارەکان خەڵكی سوریان، لە ئێستادا تەرمەکانمان گواستووەتەوە بۆ پەیمانگەی پزیشکی دادوەری سلێمانی.