دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە دابەشکردنی ئاو لە گەڕەکەکانی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانیدا هاتووە، لە سبەینێ یەکشەممەوە دابەشکردنی ئاوی ئەو گەڕەکانە دەستپێدەکاتەوە کە لە رۆژی پێنجشەممەوە وەستابوو.

شەوی پێنجشەممەی رابردوو رووداوێکی هاتوچۆ لە قەزای دوکان روویدا و بەهۆیەوە ئاوی دەریاچەکە پیسبوو، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانیش ئاشکرایکرد، تا دڵنیادەبینەوە لە پاکژبوونەوەی ئاوەکە بەردانەوەی ئاو رادەگرین.

بابەتی پێشتر

مەرجێكی نوێ بۆ ناردنی مووچەی مانگی سێ دادەنرێت

بابەتی دواتر

كارمەندانی تەندروستیی سلێمانی بایكۆتیان شكاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share