بەهای زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە

بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و عێراق و هەرێمی کوردستانیش بەرزبووەوە، بەجۆرێک بەهای یەک ئۆنسە گەیشتە دوو هەزار و 232 دۆلار.

ئەدیب غەریب، لە زەڕەنگەری لالە لە شاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهای ئەمڕۆی زێڕ بەراورد بە رۆژانی رابردوو زۆر بەرزە، بەجۆرێک نرخی یەک ئۆنسە زێڕ دوو هەزار و 232 دۆلارە.

ئاماژەی بەوەش کرد، یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 530 هەزار دینارە، یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 460 هەزار دینارە، یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە  18 بە 400 هەزار دینارە.

لەبارەی هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی بەهای زێڕ، ئەدیب غەریب رایگەیاند، یەکێک لە هۆکارەکان ئەو شەڕەیە کە هەتاکو ئێستا بەردەوامە و هاوکات هەڵبژاردنی ئەمریکاش کاریگەریی هەیە، هۆکارێکی دیکەش دابەزینی بەهای دۆلارە کە هۆکارێکی سەرەکیی بەرزبوونەوەی بەهای زێڕە.

بابەتی پێشتر

دزی لە فڕۆكە تایبەتەكەی سەرۆكی ئەمریكا دەكرێت

بابەتی دواتر

36 ملیۆن هاوڵاتیی عێراقی کارتی نیشتیمانییان بۆ دروستکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نایف كوردستانی ئازادكرا

ئەو كادرەی پارتی كە بەتۆمەتی سوكایەتیكردنی بە مەرجەعی باڵای شیعەكان دەستگیركرابوو، ئازادكرا. نایف كوردستانی كادری پێشكەوتووی پارتی دیموكراتی…
Total
0
Share