خەرجی وەبەرهێنان بۆ پڕۆژەی نوێ لە بابەتە گرنگەکانی ناو پڕۆژەیاسای بودجەی 2024 دەبێت

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، “رێکارەکانی تەواوکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2024 تەنها ئەوەندەی ماوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بنێردرێت بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت”، ئاماژە بەوەشدەکات، خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە گرنگترین بابەتەکانی ناو پڕۆژەیاساکە دەبێت.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، ئەوەی گرنگە لە پڕۆژەیاساکەدا دیاریکردنی ئاستی خەرجی وەبەرهێنانە بۆ پڕۆژەی نوێ، کە کاریگەری لەسەر جوڵەی بازرگانیی نیشتیمانی دەبێت.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، دیاریکردنی ئاستی خەرجی وەبەرهێنان پەیوەستە بە گەشەسەندنی ئابوورییەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پڕۆژەی یاسای بودجەی فیدڕاڵی 2024، لە سەروبەندی تەواوکردنی کارەکانیدا بۆ ئەوەی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بابەتی دواتر

زاخۆ.. ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر وەرگەڕا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share