ئاگر لە رووبەرێکی فراوانی دوو گوندی سنووری سلێمانی کەوتەوە

دیمەنێك لە ئاگرەكە

لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاگرێکی فراوان سنووری گوندەکانی فەیاڵ و هەنارانی خوارووی لە سنووری مێرگەپان گرتووەتەوە.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاگرێک لە سنووری گوندەکانی فەیاڵ و هەناران کەوتووەتەوە و رووبەرێکی زۆری پووش و پاوەنی سنوورەکە سووتاوە.

وتیشی، بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە و تیمەکانی پۆلیسی دارستان بەشێکی زۆری ئاگرەکە کوژێندراوەتەوە و لە ئێستادا لە قۆناغی کۆتایی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‘كشتوكاڵ بەرخۆدانە’.. وێڕای داگیركارییەكان دانیشتووانی ڕۆژئاوای كوردستان سەرقاڵی كشتوكاڵن

هەرچەندە ساڵی ڕابردوو زۆربەی بەروبوومە كشتوكاڵییەكانیان لەلایەن سوپای توركیاوە لەناوبران و سوتێنران، دانیشتووانی عەین عیسا لە ڕۆژئاوای كوردستان…
Total
0
Share