هەفتەی داهاتوو هێڵی کارەبای عێراق – ئوردن دەکەوێتە کار

ئەمجەد رەواشدە، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نیشتمانی کارەبای ئوردن رایگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو هێڵی کارەبای عێراق – ئوردن دەکەوێتە کار.

ئەو بەرپرسەی ئوردن روونیشیکردەوە، ”هێڵەکە بە هاوبەشی لە نێوان وێستگەکانی کارەبای ئەلریشە لە ئوردن و وێستگەی ئەلروتبە لە عێراقدا دەبێت بە ڤۆڵتیەی 132 کیلۆڤۆڵت و مەبەست لەو کارە کەمکردنەوەی لۆدی ناوچەی روتبەی نزیک سنووری ئوردنە.

رۆژی 11ی شوبات، لە عەمانی پایتەخت، عێراق و ئوردن بەڵگەنامەیەکیان واژووکرد بۆ دابینکردنی وزەی کارەبا بە لایەنی عێراقی بە توانای 40 مێگاوات لە قۆناغی یەکەمدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بە گفتوگۆ و ڕێزگرتنی بۆچوونەكان چارەسەر دەكەین

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق پێشوازیكرد لە كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی نەوتی…
Total
0
Share