چەند زانیارییەك لەبارەی پێدانی دوو مووچە بەر جەژن ئاشكرابوو

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو دەكات و دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ بەر لە جەژن پەیوەستە بە ناردنی پارە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە.

 ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا باس لە هەوڵەكان بە ئاراستەی چارەسەری كێشەكان لەگەڵ بەغداد كران و چەند بڕیارێكی باش لە بەرژەوەندیی مووچەخۆران و هاوڵاتییان دران.

لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە، وەزیری خوێندنی باڵا راشیگەیاند، وەزارەتی دارایی هەرێم لە سبەێنێ یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو دەكات و بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ چاوەڕوانی ناردنی پارە لە بەغدادەوە دەكرێت و ئەگەر پێش جەژن مووچە بنێرێت دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

بابەتی پێشتر

پێشەوا هەورامانی: لیستی مووچەی مانگی سێ بە پلەبەرزكردنەوەوە رەوانەی بەغداد دەكرێت

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ رۆژی سوپاسگوزاریی مانگای دەریایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share