وشکەساڵی هەرێم تینوو دەکات.. حکومەت پلانی چییە؟

بەشێک لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان زەنگی مەترسییان لەبارەی وشکەساڵییەوە لێدا و ئێستا وشکە ساڵی بووەتە ڕاستییەک کە، بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی تینوو کردووە.

ئەنجومەنی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان پلان و سەرنجیان داوەتە وەزارەتەکانی پەیوەندیدار بەم پرسەوە، لەگەڵ ئەوەش وەزارەتی کشتوکاڵ ڕاپۆرتی چۆنیەتی کەمکردنەوەی ئاسەوارەکانی وشکەساڵی ئامادە کردووە و دەیداتە ئەنجومەنی وەزیران.

ئیدارە سەربەخۆکان و ئەنجومەنی پارێزگاکان چی دەڵێن لەسەر کاریگەری وشکەساڵی؟

سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری و شارەوانی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەو بارەیەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەوان یاداشتێکیان داوەتە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ کۆبوونەوە لەبارەی وشکەساڵییەوە و داوایانکردووە لە کۆبوونەوەیەکدا ئەنجومەنی پارێزگا چەند بڕیار و ڕێنماییەک لەسەر ئەو پرسە دەربکات.

محەمەد ڕەسوڵ، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری و شارەوانی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتی، “داوامانکردووە لە ئەنجومەنی پارێزگاوە بڕیار لەسەر پلانێک بدرێت بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی وشکەساڵی، لەوانە پاککردنەوەی سەرچاوەکانی ئاو، پارێزگاری لە ئاوی بەنداوەکان”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند، ئەوان دەیانەوێت وەزارەتی شارەوانی هەموو ئەو سەرچاوانەی کە ئاو دابین دەکەن پاکبکاتەوە، ئەوەش لە ڕێگەی دابینکردنی بودجەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە.

هاوکات بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو وشکەساڵییەی ڕوی لە ناوچەکە کردووە 160 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان زیانی پێگەیشتووە.

شادیە حسێن، بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بەھۆی کەمی ڕێژەی باران بارین لەسنوری ئیدارەی گەرمیان زیانی گەورە بەر زەوی کشتوکاڵی و پیشەی بەخێوکردنی ئاژەڵ کەوتووە”.

وەزارەتی کشتوکاڵ چی دەکات بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی وشکەساڵی؟

حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە وەزارەت کۆبوونەوەیەک کراوە بە ئامادەبوونی شارەزایانی بواری کشتوکاڵ و ئاودێری و ئەنجومەنی پارێزگاکان، تێیدا پلانێک دانراوە کە بدرێتە ئەنجومەنی وەزیران، بۆ دابینکردنی بودجەیەک، بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی.

بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ، پلانێکی تۆکمە دانراوە بۆ دابینکردنی بودجەیەک لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، تا پارێزگاری لە سەرچاوەکانی ئاو بکرێت و پلانێک بۆ کشتوکاڵی پارێزگاکان دابنرێت کە، وشکەساڵی کاریگەری کەمتر بکرێتەوە لەوەی چاوەڕوان دەکرێت.

بابەتی پێشتر

بۆ ڕێگریكردن لە هێرشی موشەكی هێز لە دوو پارێزگای عێراق بڵاوەی پێكرا

بابەتی دواتر

ئەمساڵ یادی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان جیاوازترە.. ئەمریکا بە فەرمی دانی پێدانا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌باره‌ى خۆپیشاندانى خوێندكاران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ى خوێندن له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌كانى خوێندكاران و پرسی ده‌رماڵه‌ى خوێندنى خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌. فه‌رمانگه‌ی…