رێباز حەملان: سبەی لیستی مووچە رادەگەیەنرێت

یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەی وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچە رادەگەیەنێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دەكرێت.

رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت سبەی بەغداد تەواوكاریی مووچەی مانگی شوبات بنێرێت و وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی ئامادەكردووە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دەكرێت.

راشیگەیاند، بۆ دابەشكردنی مووچە پێویستمان بە 940 ملیار دینار هەیە، بەڵام حكومەتی عێراق 602 ملیار دیناری ناردووە و تا ئەو كاتەی مووچە بە بانكی دەكرێت ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەپێی ئەو رێككەوتنەی لە نێوان هەرێم و بەغداد كراوە بەردەوامدەبێت.

بابەتی پێشتر

لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەوە پەیامێك بە مووچەخۆران دەدرێت

بابەتی دواتر

ئەوقافی هەولێر لەبارەی هێرشکردنە سەر مامۆستایەکی ئاینیی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share