دوو كەس بە رووداوێكی هاتوچۆ لە هەولێر برینداربوون

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە سنووری پارێزگای هەولێر، دوو كەس بە سەختی برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی رووداوەكەوە دەڵێت، کاتژمێر3ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، لەسەر رێگەی سەرەکیی سپیلک – قەندیل لە نزیک گوندی (کانی چرگان) ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسانی تایبەت، کە لە سۆران بەرەو ئاکرێ دەچوو، بەهۆی تێژڕۆیی کۆنترۆڵی لەدەستدا و دواتر خۆی کێشا بە راگرەکانی تەنیشت رێگەكەدا.

لە راگەیەندراوێكدا هاتوچۆی هەولێر ئاشكرایكردووە، بەهۆی رووداوەكەوە شوفێر و سەرنشینێكی ئۆتۆمبێلەكە بە سەختی برینداربوون، زیانێکی زۆری ماددیش کەوتەوە.

 

بابەتی پێشتر

57500 گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی

بابەتی دواتر

لاپۆرتا ئینزاری کۆتایی چاڤی کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share