چەند رێنماییەك بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی بڵاوكرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی چەند رێنماییەكی بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە كاتی پڕكردنەوەی فۆرمی وەرگرتنی زەوی پێویستە شارەوانییەكان رەچاوی چەند خاڵێك بكەن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێویستە فۆڕمەكان بە سێ كۆپی دەستنووس پڕبكرێنەوە و بگێڕدرێنەوە بۆ لیژنە و كۆپی رەنگاوڕەنگی كارتی زانیاری و كارتی نیشتمانی لەگەڵیدا هاوپێچ كرابێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هەردوو دیوی فۆرمەكە پڕبكرێتەوە كە تایبەتە بە باری خێزانداری و شارەوانییەكان پێویستە رەچاوی ئەو خاڵانە بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای سلێمانی: کارەبای 24 کاتژمێری مانای ئەوەنییە کە کارەبا ناکوژێتەوە

بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، کارەبای 24 کاتژمێری لە هەرێمی کوردستان مانای ئەوە نییە کارەبا ناکوژێتەوە. غالب محەمەد،…
Total
0
Share