ناڕەزایەتییەكان بەرامبەر بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە پرۆژە بانكییەكەی حكومەتی هەرێم بەرفراوانتر دەبێت.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەك لە تۆڕی رێکخراوەکانی سلێمانی و ژمارەیەك چالاكوانان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ناڕەزایی خۆیان لەبارەی هەوڵی بە بانكیكردنی مووچە لە رێگەی پرۆژەی (هەژماری من)ی حكومەتی هەرێم نیشاندا و مەترسییەكانیان لەوبارەیەوە خستەڕوو.