حەوت ملیار دینار بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی عێراق گەڕێندرایەوە

سندوقی گەڕاندنەوەی پارەکانی عێراق ئاشکرایدەکات، لەمساڵدا بڕی حەوت ملیار دینار گەڕێندراوەتەوە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

ئەیمەن داود سلێمان جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی سندوقی گەڕاندنەوەی پارەکانی عێراق رایگەیاند، لەمساڵدا توانیومانە بڕی چوار ملیار و 368 ملیۆن و 303 هەزار و 138 دینار لە حساباتی پاسەوانی کۆماریی رژێمی پێشووی عێراق و ملیۆنێک و 918 هەزار و 486 دۆلار لە هەژماری کۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسنین – پرۆژەکانی پلان لە بانکی رافیدەین ئاشکرابکرێن و بگەڕێندرێنەوە بۆ سەر هەژمارێکی وەزارەتی دارایی کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە کراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە پشتبەستن بە یاسای دەستبەسەرداگرتنی ماڵی گواستراوە و نەگواستراوە، توانراوە بەدواداچوون بۆ چەند پارچە زەوییەک بکرێت کە بە ناوی بەرپرسانی رژێمی پێشووەوە تۆمارکراون، لەناو ئەو زەوییانەشدا 300 دۆنم زەوی بە ناوی عەلی حەسەن مەجید و براکانییەوە لە پارێزگاکانی کەرکوک و قەزای حەویجە ئاشکراکراون و موڵکدارییەکەیان بۆ وەزارەتی دارایی گواستراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێک بە تۆمەتی دزینی ئاڵتون دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

تۆڕی رێکخراوەکانی سلێمانی (هەژماری من) رەتدەكەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share