کەشناسیی هەرێم: بارانبارین کۆتاییدێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ پێنجشەممە بارانبارین کۆتاییدێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى نمە باران لە هەندێک ناوچەدا بە تایبەتى ناوچە شاخاوییەکان.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ پێنجشەممە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، تەنها لە سنورى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى کەمێک نمە باران هەیە.

بابەتی پێشتر

هێزێكی ئەمنی لە بەردەم وەزارەتی كار لە هەولێر بڵاوەپێكراوە

بابەتی دواتر

تۆمەتبارێک بە تۆمەتی دزینی ئاڵتون دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share