ستران عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت، “خوا دەكا ناكرێینە شەریك لە شكستەكانتان، خوادەكا لە تۆماری هەڵسەنگاندنی مێژوودا ئەم هەڵە و پەڵە زۆرەتان لەسەر ئێمە حساب ناكرێت، لەسەر هیوا و ئاواتی گەلەكەمان حساب ناكرێت و لە پشكی شایستەیی دوا رۆژی كوردایەتی و ئەزموونی بە خەرجی زۆر بە دیهاتووی كوردستان گلنادرێتەوە و پاشەكەوت ناكرێت، قەینا با هەر لە سەركەوتنە گریمانییەكانتان بێبەش بكرێین و سێڵڤی وامان لەگەڵ سەركەوتووانی باغر بوو نەگەرەكە”.
دەشڵێت، “ئاخر هێشتا هیچی بە دەستنەهێناوە دەڵێت بەشتان نادەم، برا شتێك وەدەست بێنە بۆ گەلەكەمان، قیروسیا لە بەشی حزب و لایەنە هاوبەشەكانی تر با هەر بێبەش بین، سەری كورد و تەندروستی گەل سەلامەت بێت”.
ستران عەبدوڵا وتیشی،”قەینا ئێوە دەسكەوت بۆ گەل بێنن، ئێمە هەر دوعای خێرتان بۆ دەكەین”.