روونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆی بارهەڵگرێكی گواستنەوەی سووتەمەنییەوە هەندێك سووتەمەنی كەوتبووە زێی دوكانەوە كە هاوڵاتییان دڵنیادەكەینەوە لەو كاتەدا پرۆژەی ئاوی دوكان – سلێمانی بەهۆی كێشەی كارەباوە وەستابوو هیچ گرفتێك بۆ پڕۆژەكانمان و ئاوی هاوڵاتییان دروستنەبووە و لە دوای دڵنیابوونەوە دابەشكردنی ئاو لە پڕۆژەكەوە دەستیپێكردووەتەوە.

بەپێی روونكردنەوەیەكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆی بارهەڵگرێكی گواستنەوەی سووتەمەنییەوە هەندێك سووتەمەنی كەوتبووە زێی دوكانەوە، لەو كاتەدا پرۆژەی ئاوی دوكان – سلێمانی بەهۆی كێشەی كارەباوە وەستابوو هیچ گرفتێك بۆ پرۆژەكانمان نەبووە.
هەر لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، لە دوای دڵنیابوونەوە دابەشكردنی ئاو لە پرۆژەكەوە دەستیپێكردووەتەوە.
بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی: لە ساڵێكدا زیاتر لە 80 هەزار کەس چارەسەری سروشتییان بۆ ئەنجامدراوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی سۆران: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کچێک کردبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share