ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق نزیکەی 250 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 249 ملیۆن و 950 هەزار و 923 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 235 ملیۆن و 620 هەزار و 923 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و تەنها 14 ملیۆن و 330 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.

کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 24ی ئازاری 2024 بوو کە تێیدا 245 ملیۆن و 545 هەزار و 947 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

بابەتی پێشتر

لە عێراق تیک تۆک قەدەغەدەکرێت

بابەتی دواتر

هەولێر.. ناڕەزایی مامۆستایەك لەسەر دواكەوتنی مووچە رێگری لێدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بە جێگیری ماوەتەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەجێگیریی ماوەتەوە و یۆرۆ و پاوەند…
Total
0
Share