نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی نوێی تۆمارکرد

لە دوای هەوڵەکانی روسیا بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنان لە مانگی داهاتووەوە، ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی نوێی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی %2.2 بەرزبووەوە و گەیشتە 86.39 دۆلار.

هاوکات نەوتی خاوی تەکساس بە رێژەی 2.1% نرخی بەرزبووەوە و نرخی یەک بەرمیلی گەیشتە 79.72 دۆلار.

بەم بەرزبووەنەوەیەی ئەمڕۆ نرخی نەوت ئاستی بەرزبوونەوەی هەفتانەی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی %8.1 بووە و نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش بە رێژەی %8.6 بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ بڕیارێکی روسیا بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان بە رێژەی %5لە مانگی داهاتوودا بە هۆی ئەو سزا ئابوورییانەی بەسەر وڵاتەکەدا سەپێندراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share