بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی کشتوکاڵیی سلێمانی رێژەی باران بارینی ناوچەکانی سلێمانی و دەوروبەری لە 24 کاتژمێری رابردوو بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە سەنتەری سلێمانی 39.4 میلیمەتر باران باریوە.
راگەیەندراوەکەی کەشناسیی کشتوکاڵی ئاماژە بەوەدەکات، لە سەنتەری سلێمانی کۆی گشتیی بارانبارین لەمساڵدا 585.3 میلیمەتر باران باریوە و زیاترە بەراورد بە رێژەی بارانبارینی ساڵی رابردوو کە 545.3 میلیمەتر بووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لەناوچەکانی بەرزنجە و پێنجوێن و قەرەداخ و چوارتا زیاتر لە هەزار میلیمەتر باران لە ئەمساڵدا باریوە، بە جۆرێک لە بەرزنجە 1280.6 و لە پێنجوێن 1175.6 میلیمەتر و لە قەرەداخ 1037.5 و لە چوارتا 1112 میلیمەتر باران باریوە.
کەمترین رێژەی بارانبارین لە ئەمساڵدا لە خانەقین بووە کە 226.3 میلیمەتر باران باریوە بەڵام هێشتا رێژەکەی بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاترە کە 200.2 میلیمەتر بووە.