بەهۆی بارانبارینەوە لە چەند پارێزگایەکی عێراق دەوامی خوێندنگەکان راگیرا

بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچە جیاوازەکانی عێراقی گرتووەتەوە، لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای راگرتنی پڕۆسەی خوێندنی بۆ سبەی دووشەمەکرد و لە چەند پارێزگایەکیش دەوام راگیرا.

لە پارێزگای بابل و کەربەلا و زیقار دەوامی فەرمی بەتەواوی راگیرا بەهۆی بارانبارینەوە، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزاریی و ئەمنییەکان.

بەڕێوەبەرایەتی پەردوەردەی رەسافەی دوو لە پارێزگای بەغداد و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرخی دوو لە بەغداد دەوامی خوێندگەکانی راگرت بەهەمان هۆکار.

محمود حسێن جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە راگەیەندراوێکدا داوای لە وەزیری پەروەردە کردووە بەهۆی بارانبارینی زۆر و دروستبوونی لافاو لە شەقامەکان، بۆ سبەی دووشەممە، لەسەرجەم دامەزراوە پەروەردەییەکان، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتیی خوێندکاران و مامۆستایان دەوامی فەرمی رابگیرێت.

 

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی مووچەوە ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی پڕۆژەی هەژماری من روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share