ژمارەیەک فەرمانگەی دیکەی سلێمانی بایکۆتیان راگەیاند

بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەکانیان، بەشێک لە فەرمانگەکانی سلێمانی بایکۆتی کاریان راگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئازاری 2024، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی سلێمانی، تاقیگەی بیناسازیی سلێمانی، خانوبەرەی میریی سلێمانی، ژمارەیەك كۆلێج و فەرمانگەی زانكۆی سلێمانی و چەند فەرمانگەیەكی دیكە لە شارەكە بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە، بایکۆتی دەوامیان کردووە.
ئەوە لە کاتێکدایە لە کۆتایی مانگی ئازارداین، بەڵام هێشتا مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم دابەشنەکراوە و مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردووش دابەشنەکراوە و چارەنووسیان نادیارە.
بابەتی پێشتر

لەو کەسانەیت هەستیاریی وەرزیت هەیە؟ پەیڕەوی ئەم ئامۆژگاریانە بکە

بابەتی دواتر

بانكی ناوەندی: جیاوازیی نێوان نرخی رەسمیی دۆلار لەگەڵ بازاڕدا كەمدەكەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share