ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە 148 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 149 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند رێوشوێنێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گرتووەتەبەر كە بە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئابوری ئەو رێوشوێنانە كاریگەرییان لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.