وتەبێژی یەكێتی: یەكێتی داوای لە حكومەتی هەرێم كردووە ئەو پارەیەی هاتووە بەسەر مووچەخۆراندا دابەشبكرێت

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچەدایە و داوای له‌حكومه‌تی هه‌رێم كردووه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ مووچه‌ هاتووه‌ به‌سه‌ر مووچه‌خۆراندا دابه‌شبکرێت.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره،‌ وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆراندایه ‌و داوای له‌حكومه‌تی هه‌رێم كردووه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ مووچه‌ هاتووه‌ به‌سه‌ر مووچه‌خۆراندا دابه‌شیبكات.

وته‌بێژی یه‌كێتی ئاماژە بەوەش دەکات،  له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ین وه‌ك چۆن له‌رابردوودا یه‌كێتی له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆران بووه‌، له‌ئێستاشدا هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌یه‌ و داوا ده‌كات ئه‌و بڕ‌ه‌ پاره‌یه‌ی له‌به‌غدادەوه‌ هاتووه‌و تیمی پارتی له‌حكومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌رداگرتووه‌، به‌سه‌ر مووچه‌خۆراندا دابه‌شبكرێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی، دەڵێت، یه‌كێتی له‌ساڵی 2014 ه‌وه‌ له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆراندایه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ هه‌وڵیداوه‌، ئێستاش پێمانباشه‌ هه‌رچی زووه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ مووچه‌ هاتووه‌، تیمی پارتی له‌حكومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌رداگرتووه‌ به‌سه‌ر مووچه‌خۆراندا دابه‌شی بكات، چونكه‌ له‌مانگی ره‌مه‌زانداین و هاوڵاتییان له‌چاوه‌ڕ‌‌وانیی مووچه‌كانیاندان و پێویستیان پێیه‌تی.

 

بابەتی پێشتر

یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان ئاگاداردەکرێنەوە

بابەتی دواتر

سودانی لەبارەی هێزە ئەمنییەکانەوە بڕیارێکی نوێی دەرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن داخرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، لە ئێستادا رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن داخراوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، لە ئێستادا رێگای…
Total
0
Share