بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتیوانی خۆمان بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری یەکێکە لە پایە بنەڕەتییەکانی سیستمی دیموکراسی و رەوتی حوکمڕانی وڵاتانی پێشکەوتوو.

سەرۆک بافڵ جەختیشدەکاتەوە، چەسپاندنی سەروەری یاسا و دادپەروەری لە پایەکانی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتین کە زامنی مافی هاوڵاتییان و کۆمەڵگەیە لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئاماژە بەوەشدەکات، لە کاتێکدا ئێمە پشتیوانی خۆمان بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و رۆڵی لە پاراستنی دەستوور، دادپەروەری و سیستمی دیموکراسی دووپاتدەکەینەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختیشیکردووەتەوە، هەموو ناوزڕاندن و مامەڵەیەکی خراپیش رەتدەکەینەوە بەرامبەر دادگای باڵای فیدراڵی، کە دادگایەکی سەربەخۆ و پیشەییە کە بەشداری کارایە لە پاراستنی سیستمی سیاسی لە عێراقدا و پاراستنی سەربەخۆیی ئەوەش لەقوڵایی ئەرکە دەستووریی و نیشتمانییەکانە.

سەرۆک بافڵ دەشڵێت، “دەسەڵاتی دادوەری عێراقی بە سەربەخۆییەکەی ناسراوە و رێزگرتن لەو سەربەخۆییەش رەنگدانەوەی پێشکەوتنی کۆمەڵگەیە و فاکتەرێکی گرنگە کە هاوڵاتییان لەسایەیدا هەست بەسەقامگیری، ئاسایش، ئۆقرەیی و زامنی مافەکانیان دەکەن.”

لە کۆتای پەیامەکەیدا، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان داواش دەکات، “با پێکەوە کاربکەین بۆ بەهێزکردنی روحییەتی هانابردن و رێزگرتنی رەها بۆ یاسا، سەربەخۆیی و بێلایەنی دەسەڵاتی دادوەری جێگیر بکەین، کە سەرۆک مام جەلال رۆڵی گرنگی هەبووە لە چەسپاندنیدا لە چوارچێوەی دەستووری عیراقدا.”

 

بابەتی پێشتر

یەکەم پەرلەمانتاری نابیست لە ئەڵمانیا دەستبەکاربوو

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە بە فێڵ بڕی 40 هەزار دۆلاری لە هاوڵاتییەک وەرگرتبوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژن و پیاوێك كوژران

منداڵێك بە هەڵە باوكی كوشت و تەرمی ژنێك بە كوژراوی دۆزرایەوە. نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی كوڕێكی تەمەن هەشت ساڵان…
Total
0
Share