بەهۆی سکاڵایەکی یاساییەوە کۆمپانیای ئەپڵ دەیان ملیار دۆلار زیانی پێگەیشت

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی بلومبێرگ، تۆمارکردنی داوای یاسایی لە ئەمریکا لەسەر ئەپڵ بووە هۆی ئەوەی کۆمپانیاکە بە دەیان ملیار دۆلار بەهای لە بازاڕدا لەدەست بدات.

لە ئەمریکا وەزارەتی داد و 16 داواکاری گشتی سکاڵایان لەسەر ئەپڵ تۆمارکردووە بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانەوە، لە ئەوروپا دەوترێت کۆمپانیاکە رووبەڕووی لێکۆڵینەوە دەبێتەوە کە ئایا پابەندە بە یاسای بازاڕە دیجیتاڵییە ناوچەییەکانەوە یاخود نا.

رۆژی پێنجشەممە نرخی پشکەکانی کۆمپانیاکە بەڕێژەی زیاتر لە 4% دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش وایکرد کۆمپانیای ئەپڵ نزیکەی 115 ملیار دۆلار لە بەهای لە بازاڕەکاندا لەدەست بدات، بەمەش زیانەکانی ئەو کۆمپانیایە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا گەیشتووەتە زیاتر لە 11%.

 

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی حاجی محەمەد بامۆکی دەکات

بابەتی دواتر

پۆلیسی کەرکوک 33 تۆمەتباری لەسەر قومارکردن لە مانگی رەمەزاندا دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share