ئەو هەڵە باوانە کامانەن کە دوای نانخواردن ئەنجامدەدرێن؟

بەپێی راپۆرتێکی نوێ کە لەلایەن ماڵپەڕی پزیشکی ئۆنی مای هێڵس بڵاوکراوەتە ئاماژە بەوە دەکات، چەند هەڵەیەکی باو هەیە کە زۆرێک لە ئێمە دوای خواردنی ژەمێکی تەواو ئەنجامی دەدەین کە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر تەندروستی و خۆشگوزەرانیمان هەیە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، “یەکێک لە هەڵە باوەکان پشتگوێخستنی خواردنەوەی ئاوە دوای ژەمەکان کە یارمەتیدەرە لە پرۆسەی هەرسکردن و هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکان و رێگری لە قەبزیش دەکات، بەڵام پێویستە لە کاتی ژەمەکاندا دوور کەوتبێتیتەوە لە خواردنەوەی ئاو”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “خەوتن راستەوخۆ دوای خواردن دەبێتە هۆی هەرس نەکردنی خواردن و تووشبوون بە دڵەکزێ، باشتر وایە پێش پاڵکەوتن لانیکەم 30 خولەک چاوەڕێ بکەیت بۆ ئەوەی پرۆسەی هەرسکردن دەست پێ بکات، هەروەها خواردنی میوە راستەوخۆ دوای نانخواردن دەبێتە هۆی رێگری لە پرۆسەی هەرسکردن”.

ئەو راپۆرتە جەختلەوە دەکاتەوە، “ناکرێت راستەوخۆ دوای ژەمێک چالاکیی جەستەیی بەهێز ئەنجام بدرێت، چونکە وەرزشی چڕ رۆیشتنی خوێن بۆ کۆئەندامی هەرس کەمدەکاتەوە کە ئەوەش رەنگە ببێتە هۆی هەرس نەکردنی خواردن و نائاسودەی گەدە، هاوکات زۆر کەس دەیانەوێت دوای ژەمێک کوپێک قاوە یان چا بخۆنەوە، بەڵام زیادەڕۆیی لە خواردنی کافاین دەبێتە هۆی رێگری لە هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: كۆرۆنا گۆڕاوە هیندییەكە خێرا بڵاودەبێتەوە و بەرگەی ڤاكسینەكان دەگرێت

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، جۆرە گۆڕاوە هیندییەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، یەكێكە لە هۆكارەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بەشێوەیەكی خێرا لە هیندستان،…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا: لە هەرێمی کوردستان ڕێژەی شێرپەنجە لەناو منداڵاندا زیادیکردووە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایدەگەیەنێت، لە هەرێمی کوردستان ڕێژەی شێرپەنجە لەناو منداڵاندا زیادیکردووە و هۆکارەکەشی پیسبوونی ژینگەیە. د. یاد…
Total
0
Share