لە رووداوێکی هاتوچۆدا شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە ناو شاری کەلار نزیک کەمپی زانکۆی گەرمیان بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانیلەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە لە نیوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویوتا و ماتۆڕسکیلێکی دوو تایە روویداوە.

ئاشکراشیکردووە، لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانیلەدەستدا و کەسێکیش بریندار بووە .

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share