رێژەی کۆچی نایاسایی عێراقییەکان بۆ وڵاتانی دیکە کەمبووەتەوە

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئەنجامی پلانی نیشتمانیی بۆ کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی هاوڵاتییانیی عێراقی بڵاوکردەوە و راگەیاند رێژەی کۆچی نایاسایی عێراقییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

کەریم نووری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، رێژەی کۆچی نایاسایی لەنێو عێراقییەکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە لەبەر چەندین هۆکار.

ئاماژەی بەهۆکارەکان کردووە و دەڵێت، یەکێک لەوانە رەتکردنەوەی ئەوروپایە بۆ پاساوەکانی کۆچی نایاسایی، بەتایبەتی کە دۆخی عێراق ئێستا بە بەراورد لەگەڵ عێراقی رابردوودا باشە و ئارامە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا نزیەکی 30 هەزار هاوڵاتیی عێراقی تەنها لە ئەڵمانیا هەن و نزیکەی 60 هەزار هاوڵاتیی دیکەی عێراقیش لە وڵاتانی دیکەن.

ئاماژەی بە هۆکاری دووەمیش کردووە و دەڵێت، راگرتنی گەشتەکان بووە بەرەو بیلاڕوسیا کە هاوڵاتییانی عێراقی دەکەوتنە دەست گروپە مافیا و قاچاخچییەکان و دەکەوتنە دۆخێکی ناخۆشەوە.

جەختیشیکردووەتەوە، عێراق دووپاتیکردووەتەوە بۆ وڵاتانی دیکە کە یەکێکە لەو وڵاتانەی رێگە لە کۆچی نایاسایی دەگرێت و رێگە بە کۆچی یاسایی دەدات لەرێگەی مامەڵەکردن لەگەڵ وڵاتانی دیکە.

 

بابەتی پێشتر

لە کەرکوک دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

بابەتی دواتر

گەشتوگوزاری دوکان: پێشبینی هاتنی زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار دەکەین بۆ جەژنی رەمەزان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share