پۆلیسی رەحیماوای شاری کەرکوک دوو کەسیان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پۆلیسی رەحیماوا دوو کەسیان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرد، کە وەکو گروپ کاریان کردووە.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی کەرکوکدا هاتووە، ئەو دوو کەسە هەستاون بە بڕینی ماڵان و دزینی ماتۆرسکیل وە هەروەها بازرگان و بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکانن.
بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی کەرکوک، ئەو دوو کەسە بەپێی ماددەی 443-444 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون.